تورکیا ئامێدی بۆردوومان کرد



کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا چەند ئامانجێکیان لە گوندی ئینشکێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆردوومان کرد، زیان بەر دیواری کۆشکی ئینشکێ کەوتووە.

ئەو کۆشکە ساڵی ١٩٨٧ دروستکراوە و کۆشکی پێشتری سەدام حسێن بووە، لە ئێستادا موڵکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزارە و کراوەتە شوێنێکی گەشتیاری.

تیمەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بۆردوومانەکە تا ئێستا تەنیا زیانی مادی هەبووە، هاوکات ستوونی کارەبای گوندی ئینشکێ زیانی بەرکەوتووە و کارەبا پچراوە.

گوندی ئینشکی نزیکەی ٥٠ ماڵ لەخۆدەگرێت و سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە لە پارێزگای دهۆک.

 

دەستووری ڕۆژئاوای کوردستان چارەنووسی کورد یەکلای دەکاتەوە؟
پێشت دەستووری ڕۆژئاوای کوردستان چارەنووسی کورد یەکلای دەکاتەوە؟
ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکەی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا
دواتر ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکەی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار