بەشی یەکەمی نەوتە ٥٠ هەزارییەکە گەیشتە هەرێم



بەشی یەکەمی نەوتە ٥٠ هەزارییەکەی حکومەتی عێراق گەیشتە هەرێم، پاش بڕیاری وەزیری سامانە سروشتییەکان لە ناوچەکانی دەرەوەی شار دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، بەشی یەکەمی ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە ٥٠ هەزار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی دابین بکات گەیشتووەتە هەولێر، هاوکات لە ناوچەکانی دەرەوەی شار دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بە ٥٠ هەزار دینار وەک هاوکاری بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی دابین بکات، بەشی یەکەمی گەیشتووەتە هەولێر، بڕیار وایە ئەو نەوتە لە ناوچەكانی دەرەوەی شاری هەولێر دابەشبکرێت كە تا ئێستا نەوتیان پێ‌ نەدراوە.

وتیشی، بڕی ئەو نەوتەی کە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە بریتییە لە ٥٠ ملیۆن لیتر، لەو بڕەش ١٦ ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای هەولێر دابین کراوە.

هاوکات، بڕیارە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەو بڕە نەوتەی کە بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە ڕەوانە بکرێت، پاشان ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت.

گیاندارێک کە ئاماژە بەنزیکی هاتنی ڕۆژی دوایی دەکات دەرکەوت
پێشت گیاندارێک کە ئاماژە بەنزیکی هاتنی ڕۆژی دوایی دەکات دەرکەوت
چارەسەری کۆتایی پرسی مووچە دەکرێت
دواتر چارەسەری کۆتایی پرسی مووچە دەکرێت
ەیوەندیدار