پەتاتەی هەرێمی کوردستان دەگاتە بازاڕەکانی جیهان



هەناردەکردنی بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەوامی هەیە، وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا خواستیان بۆ پەتاتەی هەرێمی کوردستان هەیە.

ماوەی چەند ساڵێکە لە حکومەت و وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانەوە هەوڵەکان بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆ بۆ دەرەوەی وڵات دەستیپێکردووە، تا ئێستا هەنار، هەنگوین، دانەوێڵە و چەند بەرهەمێکی دیکە ڕەوانەی وڵاتانی عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا کراوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی، شەیما جەمال ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، وڵاتانی ئەفریقا خواستی خۆیان بۆ هاوردەکردنی پەتاتە لە کوردستانەوە دەربڕیوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، پێش هەناردەکردنی هەر بەرهەمێک دەبێت لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێمی و ناوەند پێکبهێندرێت، لە چەند قۆناغێکدا لێکۆڵینەوە لە بەرهەمەکە بکرێت، تا بەرهەمەکە سەرجەم مەرجە تەندروستییە جیهانییەکانی تێدابێت و شیاوی هەناردەکردن بێت.

لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین بەرهەمی دیکەی کشتوکاڵی هەناردەی دەرەوە کردووە وەک هەنارو هەنگوین و پەتاتە لەم دواییەشدا سێوی هەناردەی دەرەوە کرد و ڕایدەگەیەنێت هەوڵی تەواو هەیە بۆ فراوانتر کردنی ئاستی هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

 

ڕاکردن باشترە یان بە پێ ڕۆیشتن؟
پێشت ڕاکردن باشترە یان بە پێ ڕۆیشتن؟
شۆفێرانی دەروازەی پەروێزخان مانیان گرتووە
دواتر شۆفێرانی دەروازەی پەروێزخان مانیان گرتووە
ەیوەندیدار