پارێزەران: بۆ ئیدانەكردنی هێرشی درۆنەكان جیاوازی لەنێوان شارەكان ناكەین



سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان ئیدانەی هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، مەبەست لێی تێكدانی قەوارەی هەرێمی كوردستانە و دەشڵێت: “هیچ جیاكارییەك ناكرێت و ئێمە ئیدانەی هەموو جۆرە هێرشێك دەكەین بۆ سەر شارەكانی هەرێم”.

بەختیار حەیدەر، سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە دیمانەیەكی لەگەڵ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەڕاستی ئەم هێرشانە مەبەست لێی تێكدانی قەوارەی هەرێمی كوردستانە، جا بە هەر بیانووێك بێت. هاوكات ڕاكێشانی عێراقە بۆ نێو دۆخێكی مەترسیدار و ترسناك. پێویستە بەزوویی ئەم هێرشانە بوەستێندرێت.

خەڵك: قسەتان چییە لەسەر هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر شارەكانی هەرێم؟

بەختیار حەیدەر: بەدڵنیاییەوە ئەو هێرشانە مەحكووم و ئیدانە و سەركۆنە دەكەین. ئەمڕۆ ئێمە وەكو ڕێكخراوەكان و سەندیكاكان و كۆمەڵەكان بەیەكەوە ئەم هێرشانەمان سەركۆنە كرد. بەڕاستی ئەم هێرشانە مەبەست لێی تێكدانی قەوارەی هەرێمی كوردستانە، جا بە هەر بیانووێك بێت. هاوكات ڕاكێشانی عێراقە بۆ نێو دۆخێكی مەترسیدار و ترسناك و پێویستە بەزوویی ئەم هێرشانە بوەستێندرێت. عێراقیش بەرپرسە لەوەستانی ئەم جۆرە هێرشانە و پێویستە سزایان بدات.

خەڵك: لەكاتێكدا هێرش دەكرێتە سەر شاری هەولێر، هێرش دەكرێتە سەر سلێمانیش بەدرۆن قسەی ئێوە چییە؟

بەختیار حەیدەر: ئێمە ئیدانەی هەموو جۆرە هێرشێك دەكەین بۆ سەر شارەكانی هەرێمی كوردستان. هەولێر و سلێمانی و دهۆك بۆ ئێمە جیاوازیی نییە و پێویستە عێراق هەوڵبدات بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە. دەبێت هەرێمی كوردستان دووربێت لەهەموو ململانێیەك و گشت كێشمە كێشمە سیاسی و هەرێمیەكان.

خەڵك: ئێوە لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی ئەمڕۆتان زیاتر جەختتان لەسەر هەولێر كردەوە، ئەی سلێمانی؟

بەختیار حەیدەر: كۆتا هێرش نوێ بوو بۆ سەر بارەگایەكی پێشمەرگە و شتێكی ترسناك بوو، بۆیە ئێمە هەڵوێستمان نواند.

خەڵك: هەستناكەن جیاكاری دەكەن؟
بەختیار حەیدەر: نەخێر، هیچ جیاكارییەك ناكرێت، بەهیچ شێوەیەك چونكە هەر بستێكی كوردستان موڵكی هەر كوردێكە. پێویستە ئێمە یەكدەنگ و یەك هەڵوێست بین. كورد پێویستە یەك بێت بۆئەوەی بتوانین دژی دوژمنەكانمان بوەستین.

شەقیقە و چارەسەرەکانی
پێشت شەقیقە و چارەسەرەکانی
بە نووسراوی فەرمی داوای ٧٠٠ ملیاری تر لە عێراق کرا
دواتر بە نووسراوی فەرمی داوای ٧٠٠ ملیاری تر لە عێراق کرا
ەیوەندیدار