![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەڕووداوێکی هاتووچۆدا پاسێکی نەفەرهەڵگر لەسەر ڕێگای نێوان قامیشلۆ – حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا کێشا و لەئەنجامدا چوارکەس گیانیان لەدەستداو ٢٦ کەسی دیکە برینداربوون.
هاتووچۆی حەسەکە لە لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکە برینداربوون و دواتر بریدارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی حەسەکە گواستراونەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی دروستبوونی تەم و مژەوەڕووداوەکە ڕوویداوە وتیشی، سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، کە لە کاتی شۆفێریدا وریای رێگاوبان بن.