هاتووچۆی سلێمانی “سوودێکی گرنگی” کامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئاشکرا دەکات



هاتووچۆی سلێمانی ئاشکرای دەکات، لەوەتەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراوە، هیچ ڕووداوێك لە ڕێگەی تاسڵوجە-دوکان ڕووی نەداوە کە گیانەدەستدانی لێ بکەوێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێکیدا باسی لە گرنگیی بوونی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ کرد لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییاندا.

بەختیار محەمەد ڕایگەیاند، تا ئێستا تەنها لە ڕێگەی هاتن و چوونی نێوان تاسڵوجە-دوکان کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراوە و لەوەتەی کامێراکان خراونەتە کار هیچ ڕووداوێك ڕووی نەداوە کە گیانلەدەستدانی لێ کەوتبێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە پێش دانانی کامێراکان، بە هۆی تیژڕەوییەوە ڕووداوی سەختی هاتووچۆ لەو ڕێگەیە تۆمار کراوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییان.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی وتیشی: هیچ شتێك لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان گرنگتر نییە.

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوارکەس گیانیان لەدەستدا
پێشت لەڕووداوێکی هاتووچۆدا چوارکەس گیانیان لەدەستدا
٩٪ی کۆچبەرانی بەریتانیا لە ٢٠٢٣دا عێراقی بوون
دواتر ٩٪ی کۆچبەرانی بەریتانیا لە ٢٠٢٣دا عێراقی بوون
ەیوەندیدار