٩٪ی کۆچبەرانی بەریتانیا لە ٢٠٢٣دا عێراقی بوون



لەساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٣٠ هەزار پەنابەری نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە کەناراوەکانی بەریتانیا و ئەم رێژەیەش بەراورد بەورێژەیەی لەساڵی ٢٠٢٢دا خۆیان گەیاندووەتە سنوورەکانی بەریتانیا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

دوای ڕێککەوتنی برێکست ئەم ژمارەیە لە بەریتانیا لە نزیکەوە چاودێری دەکرێت ئەوەش دوای ئەوەی پارتی پارێزگاران بەڵێنیان دا “کۆنترۆڵی سنوورەکان بکەن”.

کۆچ کێشەیەکی سەرەکی دەبێت لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی بەریتانیادا کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجام بدرێت، هەروەها ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی دا ڕێگری لەو کۆچبەرانە بکات کە بە کەناڵی ئینگلیز و لەرێگەی ئاوییەوە دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەساڵی ٢٠٢٣دا ٢٩ هەزار و ٤٣٧ کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا و لەساڵی ٢٠٢٢دا ٤٥ هەزار و ٧٧٤ کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە بەریتایا و ژمارەی کۆچبەران لەساڵی ٢٠٢٣دا بە دووەم گەورەترین لێشاوی کۆچبەران دادەنرێت بۆ بەریتانیا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتایا ئەو کۆچبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا توانیویانە خۆیان بگەیەننە کەناراوەکانی بەریتانیا ڕێژەی ٢٠٪ ئەفغانی و ١٢٪ ئێرانی و ١١٪ ئەریتریایی و ٩٪ هاوڵاتی عێراقی بوون.

هاتووچۆی سلێمانی “سوودێکی گرنگی” کامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئاشکرا دەکات
پێشت هاتووچۆی سلێمانی “سوودێکی گرنگی” کامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئاشکرا دەکات
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە هەڵبژێردرا
دواتر سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە هەڵبژێردرا
ەیوەندیدار