نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە



بەڕێوەبەر و دەستەی سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر لە قەزای سەیدسادق ئامار و ژمارەی کار و چالاکییەکانی نەخۆشخانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی خراونەتەڕوو،٣٥ هەزار و ١٥٠ نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکەیان کردووە.

ئەو نەخۆشانەی لەبەشی قاوش داخڵکراون دوو هەزار و ٧٧٨ کەس بووە، ٣١ هەزار و ٩١٤ نەخۆش هێنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.

هەروەها ٩٣٢ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ لە قەزای سەیدسادق ئەنجامدراوە و هەزار و ٤١٨ نەشتەرگەری ششتنەوەی گورچیلە “دەیلێزە” ئەنجامدراوە.

هاوکات، چوار هەزار و چوار جار تیشکی ئێکس ڕەی گیراوە بۆ نەخۆشەکان و لەگەڵ ئەنجامدانی ١٥ هەزار و ٩٦٣ هێڵکاری دڵ، شەش هەزار و ٨٧ سۆنەر، حەوت هەزار و ٩١٣ چارەسەری سروشتی، چوار هەزار و ٤٤٦ پشکنینی چاو، ١٤ هەزار و ٣٩٨ پشکنین و شیکاری نەخۆشییەکان و ٢٢٩ هەزار و ٥٧٩ فەحس بۆ هاووڵاتییان ئەنجامدراوە.

عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2024ی دەستپێکرد
پێشت عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2024ی دەستپێکرد
بانکی ناوەندی دەستی بە فرۆشتنی دۆلار کردەوە
دواتر بانکی ناوەندی دەستی بە فرۆشتنی دۆلار کردەوە
ەیوەندیدار