عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2024ی دەستپێکرد



وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 2024ی خانەنشینان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریایی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی ڕەوانە کرد و بەڕێوەبەرانی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی نیشتمانیی خانەنشینانیشی ڕاسپارد پەلە بکەن لە تەواوکردنی ڕیکارەکانی دابەشکردنی مووچە لە ڕێی کارتی ئەلیکترۆنییەوە.

وەزارەتەکە ڕوونیشیکردەوە، خانەنشینان دوای ئەوەی بە نامە ئاگادار دەکرێنەوە، دەتوانن لە ڕێی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی بەغدا و پارێزگاکان، مووچەکانیان وەربگرن.

دابەشکردنەی مووچەی خانەنشینانی عێراق لە کاتێکدایە کە هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە هەڵبژێردرا
پێشت سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە هەڵبژێردرا
نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە
دواتر نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار