بانکی ناوەندی دەستی بە فرۆشتنی دۆلار کردەوە



بانکی ناوەندی عێراق دەستی بە فرۆشتنی دۆلار کردەوە، کە پێشتر بە هۆی پشووی سەری ساڵەوە ڕاگیرابوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 205 ملیۆن و 298 هەزار و 248 دۆلاری فرۆشتووە کە 16 ملیۆن و 592 هەزار و 20 دۆلاری بە نەخت بووە.

بە بەراورد لەگەڵ دوایین ڕۆژی 2023دا، فرۆشتنی دۆلاری نەخت لە یەکەم ڕۆژی دەستپیکردنەوەی کارەکانی بانکەکە لە 2024دا، نزیکەی سێ ملیۆن کەمیکردووە.

هێشتا نرخی دۆلاریش لە بازاڕەکاندا بە ناجێگریی ماوەتەوە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بە 152 هەزار و 750 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە
پێشت نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر عێراق دەسەپێنێت؟
دواتر ئەمریکا سزای نوێ بەسەر عێراق دەسەپێنێت؟
ەیوەندیدار