ئەمریکا سزای نوێ بەسەر عێراق دەسەپێنێت؟



عەلی فەتلاوی، نیازی ئەمریکای بۆ سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر عێراقدا ڕەتکردەوە، ئاماژەی بەوەکرد کە واشنتۆن سوود لە مەلەفی نەوت و فرۆشتنەکانی وەردەگرێت و بە کارتی براوەی خۆی دەزانێت.

ڕۆژی چوارشەممە، عەلی فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح، ڕایگەیاند، ئەمریکا لە ڕێگەی دۆسیەی وزە و نەوتەوە سوود لە عێراق وەردەگرێت، ئەمەش ئەو ڕێگایە کە ئەمریکا لە ڕێگەیەوە دەست بەسەر عێراقدا دەگرێت، بەو پێیەی عێراق خاوەنی سەروەری ئابووری نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، نەبوونی ئەم سەروەرییە دەگەڕێتەوە بۆ کۆنترۆڵی واشنتۆن بەسەر ئەو داهاتە نەوتیانەی کە دەگوازرێنەوە بۆ بانکی فیدراڵی ئەمریکا، بۆیە واشنتۆن سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی بەسەر ئەو بڕە پارانەدا، هەوڵدەدات لەڕووی ئابوورییەوە دژی عێراق نەوەستێت.

باسی لەوەکرد، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە بەرژەوەندی واشنتۆن دەبێت و ژیانی هێزە سەربازییەکانی دەپارێزێت، هاوکات بەدووری دەزانێت ئەمریکا پەنا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا ببات.

بانکی ناوەندی دەستی بە فرۆشتنی دۆلار کردەوە
پێشت بانکی ناوەندی دەستی بە فرۆشتنی دۆلار کردەوە
هێزەکەی گەڕەکی نەورۆز دەکشێتەوە
دواتر هێزەکەی گەڕەکی نەورۆز دەکشێتەوە
ەیوەندیدار