لە بەشێکی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد



لە بەشێکی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد و لە بەشێکی دیکەشی بایکۆتە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە خوێندنگەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد، بەڵام لە زۆربەی خوێندنگەکانی گەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتە و تاقیکردنەوەیان تێیدا بەڕێوەناچێت.

مامۆستایانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2023-2024ەوە نەچوونەتەوە بۆ خوێندنگەکان و جەخت لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەنەوە کە خۆیان لە دابەشکردنی مووچە، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژدا دەبیننەوە.

دوێنێش ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، دووپاتی دەکەینەوە، بەردەوامین لە بایکۆت تا ئەو کاتە داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن و ئەوەشیانخستەڕوو کە “لە نزیکترین کاتدا ناڕەزایەتییەکان دەستپێدەکەینەوە و بە کردەیی هەموو میکانیزم و ڕێکارێکی جیاواز دەگرینە بەر بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان”.

 

شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
پێشت شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
پارتی و یەکێتی هەڵوێستی خۆیان دەربارەی کشانەوە لە بەغدا ئاشکرا دەکەن
دواتر پارتی و یەکێتی هەڵوێستی خۆیان دەربارەی کشانەوە لە بەغدا ئاشکرا دەکەن
ەیوەندیدار