شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتە بەغدا



سەرچاوەیەکی سیاسی ئاشکرای کرد، شاندێکی حکومەتی هەرێم لە هەفتەی داهاتوو دەچنە بەغدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بودجە و مووچە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، شاندی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت لە بەغدا تاوتوێی فایلەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ و پشکی هەرێم دەکەن، هاوکات باس لە پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر بە نوێنەرایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی کۆبوونەتەوە، وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە چارەسەرکردنی گرفتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بووە هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

شاندەکە پشتڕاستی کردەوە کە سودانی شەش بەڵێنی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان داوە، پاش ئەوەی لەم مانگەدا بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ی پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق کرد.

شەقامێکی سلێمانی داخرا
پێشت شەقامێکی سلێمانی داخرا
لە بەشێکی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد
دواتر لە بەشێکی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد
ەیوەندیدار