بیتکۆین 45 هەزار دۆلاری تێپەڕاند



لە دەستپێکی ساڵی نوێدا نرخی بیتکۆین بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و 45 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان بوو لە ساڵی 2024دا و تێیدا گۆڕانکاریی گەورە بەسەر نرخی بیتکۆیندا هات، بە جۆرێك نرخی بیتکۆینێك لە 43 هەزار و 370 دۆلارەوە بازی دا بۆ 45 هەزار و 880 دۆلار.

ئەمەش بە هەڵکشانێکی پێوانەیی بیتکۆین دادەنرێت ئەویش دوای ئەو دابەزینە بەرچاوەی ساڵی ڕابردوو بەخۆیەوە بینی و نرخەکەی بۆ کەمتر لە 18 هەزار دابەزی.

جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس کوژرا
پێشت جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس کوژرا
تەقینەوەیەکی بەهێز پایتەختی لوبنانی هەژاند
دواتر تەقینەوەیەکی بەهێز پایتەختی لوبنانی هەژاند
ەیوەندیدار