جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس کوژرا



بزووتنەوەی حەماس کوژرانی ساڵح عاروری، جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی و دوو سەرکردەی دیکەی سەربازیی حزبەکەی ڕاگەیاند.

عاروری لە ئاکامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر شوقەیەکی بەیروتی پایتەختی لوبنان کوژرا کە ئەمشەو لە ڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام درا.

ماڵپەڕە عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیار بوو سبەینێ چوارشەممە عاروری لەگەڵ حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی کۆبێتەوە.

پێشتر ئیسرائیل هەڕەشەی بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماسی لە دەرەوەی فەڵەستین کردبوو.

عاروری بە یەکێك لە سەرکردەکانی دامەزرێنەری کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دادەنرێت و ئەمریکاش بڕی پێنج ملیۆن دۆلار خەڵاتی بۆ دەستگیرکردن یان کوشتنی ئەو سەرکردەیەی حەماس دانابوو.

ئیسرائیل پێیوایە ساڵح عاروری یەکێك بووە لەو سەرکردانەی ئاگاداری هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردووی حەماس بووە بۆ سەر ئیسرائیل.

حکومەتی عێراق سێ بڕیاری دەربارەی کەرتی بانکی پەسەند کرد
پێشت حکومەتی عێراق سێ بڕیاری دەربارەی کەرتی بانکی پەسەند کرد
بیتکۆین 45 هەزار دۆلاری تێپەڕاند
دواتر بیتکۆین 45 هەزار دۆلاری تێپەڕاند
ەیوەندیدار