ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ژاپۆن گەیشتە ٤٨ کەس



ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکانی ئیشیکاوا لە ڕۆژئاوای ژاپۆن و کەناراوی نیمچەدوورگەی نۆتۆ ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤٨ کەس بەرزبووەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، دوێنێ ژمارەیەکی زۆر بوومەلەرزە کە گوڕەکانیان لە نێوان پێنج بۆ حەوت پلەدا بوو لە نیمچەدوورگەی نۆتۆی ویلایەتی ئیشیکاوای ڕۆژئاوا و کەناراوەکانی ڕوویانداوە.

لە دوای بوومەلەرزەکان داڕووخان لە ڕێگاکان ڕوویدا، نزیکەی ٢٠٠ بینا بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە شاری واژیما لە نیمچەدوورگەی نۆتۆ زیانیان بەرکەوت.

پارێزگای ویلایەتی ئیشیکاوا بڵاویکردەوە کە لە دوای بوومەلەرزەکانی ناوچەکە و بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات نزیکەی ٥٠ هەزار کەس لە تەواوی ناوچەکە گواستراونەتەوە بۆ شوێنی ئارام و تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنیش ١٤ کەسیان لە ژێر داروپەردووی ڕووخاودا ڕزگار کردووە.

ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، لە ڕوونکردنەوەیدا لە بارەی تسونامی هۆشدارییەکانی ڕوودانی تسونامی لە سەرانسەری ناوچەکە هەڵگرت، بە کەناراوەکانی ئیشیکاشەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ دوو شەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز لەسەروی حەوت پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر لەقوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ژاپۆنی هەژاند و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند ئەگەری دروستبوونی تسۆنامی هەیە.

 

 

بڕیار لەبارەی فرۆشتنی سیمکارتی نایاساییەوە درا
پێشت بڕیار لەبارەی فرۆشتنی سیمکارتی نایاساییەوە درا
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دواتر کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
ەیوەندیدار