وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی ھاووڵاتیان لە ناوچەیەكی هەرێم ڕاگیرا



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی هاووڵاتیان لە نووسینگەی پاسپۆرتی كۆیە ڕادەگیرێت و دەشڵێت: “تاوەكو دەكرێت بە ئەلیكترۆنی هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی هەولێر بكەن”.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ھاووڵاتیانی سنووری كۆیە ئاگادار دەكەینەوە، كە وەرگرتنی مامەڵەی ھاووڵاتیان وەستاوە بەھۆكاری كاركردن بۆ گۆرینی سیستەمی پاسپۆرت بۆ ئەلیكترۆنی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو ھاوڵاتیانەی بەنیازی دەرھێنانی پاسپۆرتن لەم سنوورەدا پێویستە سەردانی نووسینگەكانی پاسپۆرتی ھەولێر بكەن بۆ ڕایی كردنی مامەڵەكانیان تاوەكو سیستەمی نووسینگەی كۆیە دەبێتە ئەلیكترۆنی و دواتر ئاگاداری بلاودەكەینەوە بۆ كاتی كردنەوەی نووسینگەی ئەلیكترۆنی خێرا لە شارۆچكەی كۆیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ دەرھێنانی پاسپۆرتی (جۆری A سیستەمی كۆن) سەردانی نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر بكەن لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری تەنیشت بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بەرامبەر گەنجان ستی.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ دەرھێنانی پاسپۆرتی (جۆری B ئەلیكترۆنی) دوای وەرگرتنی نۆرە و ڕەچاوكردنی پێداویستیەكانی دەرھێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی سەردانی نووسینگەی یەك-ی پاسپۆرتی ھەولێر بكەن لە گەركی ٣٢ پارك – پشت بەشی مۆلەتی ھاتووچۆی ھەولێر .

 

لەسەر سووتانی ماڵەكەیان دایكێك سكاڵا لەسەر كوڕەكەی تۆمار دەكات
پێشت لەسەر سووتانی ماڵەكەیان دایكێك سكاڵا لەسەر كوڕەكەی تۆمار دەكات
یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەسەر هێرشە درۆنییەكان ڕاگەیاند
دواتر یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەسەر هێرشە درۆنییەكان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار