لەسەر سووتانی ماڵەكەیان دایكێك سكاڵا لەسەر كوڕەكەی تۆمار دەكات



 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات، ئه‌مشه‌و لە سنووری شارۆچكەی کەلار ماڵێک ئاگری گرت و دواتریش کوڕی ماڵەکە لەسەر سکاڵای دایکی دەستگیرکرا.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمشەو دوو شەممە، لە شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆچكەی کەلار، ماڵێک ئاگری گرتووە و دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماڵەکەدا دایک و کوڕێک دەژین و دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، هیچ کەسێک سکاڵای تۆمارنەکردووە و بە وتەی خۆیان، ئاگرەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە، بەڵام دوای کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە، ئەو ژنەی لە ماڵەکەدا دەژیا سەردانی یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی کردووە و سکاڵای لەسەر کوڕەکەی تۆمارکردووە بە تۆمەتی ئەوەی ئەو ئاگرەکەی کردۆتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت: “دوای تۆمارکردنی سکاڵاکەی دایکی، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبار (ب.ع.ع)ی لەدایکبووی 1999 لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و لە ئێستاشدا ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری دەستی پێكردەوە
پێشت دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری دەستی پێكردەوە
وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی ھاووڵاتیان لە ناوچەیەكی هەرێم ڕاگیرا
دواتر وەرگرتنی مامەڵەی پاسپۆرتی ھاووڵاتیان لە ناوچەیەكی هەرێم ڕاگیرا
ەیوەندیدار