کەسانی نەخوێندەوار لە وەزارەتەکاندا نامێنن



وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە ئامانجی کەمکردنەوەی نەخوێندەواری و کەسانی بێ بڕوانامە ناوەندەکانی خوێندەواری لەناو وەزارەتەکان زیاد دەکات.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامدا بۆ سنووردارکردنی ژمارەی نەخوێندەواران لە سەرجەم وەزارەتەکان وەک بەشێک لە پلانی ساڵی نوێی ٢٠٢٤، هاوکات بەنیازە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ژمارەی ناوەندەکانی خوێندەواری لە وەزارەتە ئەمنییەکان زیاد بکات.

موئەیەد عوبەیدی، وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای بنبڕکردنی نەخوێندەواری سەر بە وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، “کۆمسیۆن کار لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی نەخوێندەواران لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەکات بەتایبەت وەزارەتە ئەمنییەکان، بۆیە دەزگای جێبەجێکردن بۆ بنبڕکردنی خوێندەواری هەنگاو دەنێت بۆ کردنەوەی سەنتەری نوێ لە سەرجەم وەزارەتەکان بەتایبەتی فەرمانبەرانی وەزارەتەکان و دەزگا ئەمنییەکان، جگە لە تاقیکردنەوەی نیمچە پەروەردەیی بۆ ئەو ئەندامانەی کە شارەزای خوێندنەوە و نووسینن یاخود خاوەنی بڕوانامەی خوێندن نین”.

موئەیەد عوبەیدی جەختی لەوە کردەوە، “پلانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ بنبڕکردنی نەخوێندەواری بۆ ساڵی داهاتوو، ٢٠٢٤، دەکەوێتە چوارچێوەی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت کە ئێستا بە پاڵپشتی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەکرێت، بۆ بنبڕکردنی نەخوێندەواری لە وڵاتەکەدا”.

لەو چوارچێوەیەدا دەسەڵات هەماهەنگی کردووە بۆ پێداچوونەوە بە پێشکەوتنی تاقیکردنەوە نیمچە پەروەردەییەکان بۆ ئەندامەکانی، بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بۆ خوێندنی بێبەرامبەر و بەدەستهێنانی بڕوانامە.

کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ناوی خوێندکارانی خولی پێگەیاندنی ئەفسەرانی بڵاوکردەوە
پێشت کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ناوی خوێندکارانی خولی پێگەیاندنی ئەفسەرانی بڵاوکردەوە
دەمەبۆڵەیەك کوژران و برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە
دواتر دەمەبۆڵەیەك کوژران و برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار