دەمەبۆڵەیەك کوژران و برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە



دەمەبۆڵەیەك سەری کێشا بۆ بەکارهێنانی چەك و کوژران و برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ماڵپەڕە عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی ئورفەلی سەر بە شاری سەدر لە بەغدا، دەمەبۆڵە لە نێوان چەند کەسێکدا ڕوویدا و پاشان پەرەیسەند بۆ بەکارهێنانی چەك.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە کەسێك لە شەڕەکەدا بە گوللە کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەشەوە تەرمێکی لە ناوچەی سنەکی بەغدا دۆزرایەوە و تا ئێستا ناسنامەکەی نەزانراوە.

کەسانی نەخوێندەوار لە وەزارەتەکاندا نامێنن
پێشت کەسانی نەخوێندەوار لە وەزارەتەکاندا نامێنن
چەند فڕۆکەیەک نەیانتوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشنەوە
دواتر چەند فڕۆکەیەک نەیانتوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشنەوە
ەیوەندیدار