كۆبانێ‌ داوا لە ئەمریكا دەكات فڕۆكەی ئێف ١٦ نەدات بە توركیا


فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموكرات داوا لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا دەکات، فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا نەفرۆشێت و دەشڵێت: “هیچ پەیوەندییەكیان بە پەكەكە-وە نییە”.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی هەسەدە لە ئیدارەی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەلاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە،، ھەسەدە ھیچ پەیوەندییەکی بە ھێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر تورکیا نییە و ھیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەییش لەنێوان ھەسەدە و پەکەکە بوونی نییە.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە رێگری بکرێت لە فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا، چونکە ئەو وڵاتە لە دژی خەڵکی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بەکاری دەهێنێتەوە.

مەزڵوم كۆبانێ‌ داوا لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکات، “ڕێگربێت لەوەی تورکیا فڕۆکەی ئێف ١٦ی ئەمریکی بەدەستبھێنێت”.

وتیشی، “بەردەوام دەبن لە ئیدانەکردنی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا، تاکو ئەوکاتەی گەرەنتییان نەدرێتێ ئەو فڕۆکانە دژی ئەوان بەکارناھێنرێن”.

 

کۆمسیۆن ژمارەی تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاسکرا دەکات
پێشت کۆمسیۆن ژمارەی تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاسکرا دەکات
“2023  خراپترین ساڵ بوو بۆ کەمئەندامان”
دواتر “2023  خراپترین ساڵ بوو بۆ کەمئەندامان”
پەیوەندیدار