“2023  خراپترین ساڵ بوو بۆ کەمئەندامان”



سامان حسێن سکرتێری یەکێتی کەئەندامان ساڵی 2023 بۆ کەمئەندامان بە ڕەشترین ساڵ ناودەبات لە ڕووی دارایی و مەعنەوییەوە.

لە میانی سازکردنی ئێوارەخوانێک بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینییەوە بۆ کەمئەندامان لەلایەن سەرمایەدار مەریوانی حاجی جەمال لە سلێمانی، سامان حسێن بۆ میدیاکان دواو ڕایگەیاند، ئەم ئێوارە خوانە بۆنەیەکی زۆر تایبەتە بۆ کەمئەندامان و نزیکەی 300 خێزان ئامادەن،

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە پەیامنێری خەڵک ئامادەی بوو، سامان حسێن سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی سلێمانی ڕاگەیاند، ساڵی 2023 ڕەشترین ساڵ بووە بۆ کەمئەندامان لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە، چونکە قەیرانی دارایی کاریگەری نەرێنی زۆری کردۆتە سەر کەمئەندامان.

دەربارەی پرسیارێکی پەیامنێری( خەڵک ) سەبارەت بەو جێگەیەی کەمئەندامان مووچەی تێدا وەردەگرن، سامان حسێن وتی”چەندین ساڵە داوامان کردووە لەنێو بینای ڕێکخراوەکان مووچەکان دابەشبکەن، هەروەها ئامادەبوین هۆڵ و شوێن و پێداویستییەکان ئامادەبکەین بۆ ئەوەی لە ناو رێکخراوەکان مووچەکان دابەش بکەن، بەڵام حکومەت هیچ ئامادە نەبووە، ئەوە سێ وەزیر گۆڕا هێشتا لەو شوێنە خراپە مووچە دابەشدەکەن”.

وتیشی” حکومەت دەڵێت خۆمان سەرپەرشتی پێدانی مووچە دەکەین، ئێمەش ناتوانین بە پارەی خێر و خێرخوازان ئەو شوێنە نۆژەن بکەینەوە، مەنتیق نییە حکومەت بەو دەوڵەمەندییە شوێنەکە چاک ناکات، ئێمە بە پارەی خێرخوازان چۆن دەتوانین چاکی بکەین”.

هاوکات ڕاشیگەیاند، ئەگەر حکومەت ئامادە بێت ، ئێمە لە ناو بینای یەکێتی کەمئەندامانی سلیمانی شوێن و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین و بێن لەوێ مووچەکان دابەشبکەن.

سامان حسێن ئاماژەی بەوەشدا، لە ئیستادا نزیکەی 40 هەزار کەمئەندام چاوەڕوانن بچنە سەر لیستی مووچەی کەمئەندامان، بەڵام لە 2013 وە ئەم بڕیارە ڕاگیراوە و هیچ کەمئەندامێک نەخراوەتە سەر لیستی مووچە و هۆکارەکەشی نازانین.

مووچەی کەمئەندامان لە هەرێم 150 هەزار دینارە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەوانیش وەک سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان دوادەکەوێت، و لە بارودۆخێکی سەختی داراییدا ژیان بەسەر دەبەن.

كۆبانێ‌ داوا لە ئەمریكا دەكات فڕۆكەی ئێف ١٦ نەدات بە توركیا
پێشت كۆبانێ‌ داوا لە ئەمریكا دەكات فڕۆكەی ئێف ١٦ نەدات بە توركیا
كاتی كۆتایی هاتنی كەم بارانی و هاتنی شەپۆلی سەرما ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی كۆتایی هاتنی كەم بارانی و هاتنی شەپۆلی سەرما ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار