كاتی كۆتایی هاتنی كەم بارانی و هاتنی شەپۆلی سەرما ڕاگەیەنرا



ئەم كەشوهەوا وشك و كەم بارانییەی ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە هەفتەی دووەمی ساڵی نوێوە شەپۆلی سەرما و باران بارین دەستپێدەكاتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی ڕەگەزەکانی کەش بۆ مانگی یەک و دووی ساڵی نوێ بۆ هەموو ناوچەکان دڵخۆشکەر و ئیجابین.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەیە لە هەفتەی دووەمی مانگی یەک-ەوە کاریگەریەکانیان دەربکەون بە دابەزینی تۆپەڵە هەوای ساردی جەمسەری و هاتنی چەندین ناوچەی پەستان نزم له مانگی یەک و دوو.

وتیشی، “تا ئەمڕۆ لە بەشێکی ناوچەی گەرمیان بڕی بارانبارین لە ئاستی پێویست نییه، پشتیوان بەخودای گەورە دوای سەری ساڵ و بە زۆریش دوای هەفتەی یکەمی مانگی یەک دۆخی کەش و هەوا باش دەبێتەوە و ئەگەر هەیە شەپۆلی سەرما زۆر بێت”.

“2023  خراپترین ساڵ بوو بۆ کەمئەندامان”
پێشت “2023  خراپترین ساڵ بوو بۆ کەمئەندامان”
سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار