فێستیڤاڵی زستانە بەڕێوەدەچێت



ساڵانە لەگەڵ گۆڕانی وەرزەكاندا، لەشارەكانی هەرێمی كوردستان فێستیڤاڵی جیاواز بەڕێوەدەچێت، تێیدا خاوەنكارەكان بەرهەمەكانیان دەخەنەڕوو، هاووڵاتییانیش پێداویستییەكانیان بەدەست دەخەن.

لەساڵی 2022دا و لە وەرزەكانی بەهار، هاوین، پایز، فێستیڤاڵی تایبەت بەڕێوەچوون، ئێستاش كە وەرزی پایز كۆتایی دێت و وەرزی زستان لەڕێگایە، كۆتایی ئەم هەفتەیە و لە دەستپێكی زستاندا فێستیڤاڵی تایبەت بەو وەرزە بەڕێوەدەچێت.

لەوبارەیەوە، ساكار حەمە كەریم، سەر پەرشتیاری فێستیڤاڵی زستانە لە سلێمانی، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، فێستیڤاڵەكە ڕۆژی پێنج شەممە، 22\12\2022 بەڕێوەدەچێت، ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لەكاتژمێر 2 هەتا 9 ی شەو بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، لە فێستیڤاڵەكەدا 50 دووكان هەن، لەگەڵ بەشداری نزیكەی 30 كەسی دەستڕەنگین كە بەرهەمە دەستییەكانیان نمایشدەكەن.

لەبارەی جۆری ئەو بەرهەمانەی لەناو فێستیڤاڵەكەدا نمایشدەكرێن، ساكار حەمە كە ڕایگەیاند، ئەو بەرهەمانە ی نمایشدەكرێن بەرهەمی ناوخۆن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە وەرزی زستاندا بەرهەمی ناوخۆ كەمترە بۆیە دەرفەت دراوە بە بەرهەمی دەرەكیش.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، لەكۆی ئەو 50 دووكانەی لە فێستیڤاڵەكەدا هەن، 40 یان بەرهەمی ناوخۆ و 10 یان بەرهەمی دەرەكی نمایشدەكەن، لەكارگەی جگەرەكەی شاری سلێمانی فێستیڤاڵەكە بەڕێوەدەچێت.

 

 

كوڕێك هەناسەی بۆ خووشكەكەی گەڕاندەوە
پێت كوڕێك هەناسەی بۆ خووشكەكەی گەڕاندەوە
رووسیا هێرشێكی چڕی كردە سەر ئۆكراین
دوات رووسیا هێرشێكی چڕی كردە سەر ئۆكراین
پەیوەندیدر