لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ئێران وەک ئێستا وشک و بێ باران نەبووە



بەرپرسێکی ئاو و سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران ڕایگەیاند، لەماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا، ئەم ساڵ بەیەکێک لە وشکتری ساڵەکان هەژمار دەکرێت.

هاشم ئەمینی، بەڕێوبەری دامەزراوەی ئەندازیاریی ئاو و ئاوەڕۆی ئێران، ئاماژەی بەوەکردووە، “دابارین لە وەرزی پایزی ئەمسالدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٦٪ کەمتر بووە و ئێستا پلان بۆ ئەوە دادەنێین، کە لانیکەم ئاوی خواردنەوەی خەڵک دابین بکەین.”

ئەو بەرپرسەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ٢٧٥ شاری ئێران کێشەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ درووستبووە، کەچی ١٦٪ ئاو بەهۆی کۆنبوونی بۆڕییەکانی ئاو و هۆکارەکانی دیکە، بە فیڕۆ دەچێت.

باسی لەوەشکردووە، “لە ئێراندا ٤ هێندەی ئاستی مامناوەندیی جیهانی ئاو بەفیڕۆ دەچێت.”

بەگوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییە ئامادەکراوەکانی حکوومەت، نزیکەی ٩٢٪ی ئاو لە ئێران بۆ کاروباری کشتوکاڵ و نزیکەی ٧٪ بۆ خواردنەوە و ئەوی دیکەشی بۆ کاروباری پیشەسازی و بوارە جۆربەجۆرەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێران بەگشتی وڵاتێکی وشکە، ئاستی مامناوەندی بارین لە جیهاندا نزیکەی ٨٥٠ مللیمەترە، لە ئاسیا ٦٥٠ میللمەترە، بەڵام لە ئێران ٢٠٠ تا ٢٥٠ مللیمەترە.

کەشناسیی ئێران پێشبینی بارینی بڕێکی زۆر بارانی لەوەرزی پایزی ئەمساڵدا کردبوو بەشێوەیەک انیکەم بگات ەئاستێکی ئاسایی، بەڵام بەوشێوەیە نەبوو. ئەمینی دەڵێت، بە درێژایی ٥٠ ساڵی ڕابردوو لە ئێران هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ وشک و بێ باران نەبووە.

سودانی لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم كۆبووەوە
پێشت سودانی لەگەڵ نوێنەرانی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم كۆبووەوە
وتەبێژی گەشتوگوزار: بەهۆی قەیرانی داراییەوە سلێمانی ناڕازێنرێتەوە
دواتر وتەبێژی گەشتوگوزار: بەهۆی قەیرانی داراییەوە سلێمانی ناڕازێنرێتەوە
ەیوەندیدار