لە ماوەی ٨٤ ڕۆژدا ١٠٦ ڕۆژنامەنووس لە غەززە کوژراون



بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ١٠٦ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی غەززە لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی نوسەیرات، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەی ڕۆژنامەنووسێک کوژراوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، لە هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلدا پەیامنێرێکی کەناڵی قودس بە ناوی جەبر ئەبو هێدروش کوژراوە و بەو پێیە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە کوژراون، گەیشتە ١٠٦ ڕۆژنامەنووس.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی غەززە جەختی لەوەش کردووەتەوە، “کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە بە ئەنقەستە بۆ ئەوەی دەنگی فەڵەستینییەکان کپ بکرێت و ڕاستییەکان بشاردرێنەوە و هیچ هەواڵێکی کۆمەڵکوژییەکان بە گوێی ڕای گشتی جیهان نەگات”.

ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکی سێ مانگە جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بەردەوامی هەیە و سوپای ئیسرائیل لەدوای هێرشەکانی حەماس بۆسەر وڵاتەکەی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا حاڵەتی جەنگی ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە دەستبەجێ تورکیا هێرشەکان ڕابگیرێت
پێشت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە دەستبەجێ تورکیا هێرشەکان ڕابگیرێت
 نرخی دۆلار بەهۆی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی دادەبەزێت
دواتر  نرخی دۆلار بەهۆی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی دادەبەزێت
ەیوەندیدار