نرخی دۆلار بەهۆی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی دادەبەزێت



كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكان پێشبینی کرد کە نرخی ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕی هاوتەریبدا بەردەوام بێت لە دابەزین لەگەڵ بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكانی بانكی ناوەندی لەگەڵ یەدەگی فیدراڵی و چەند وڵاتێك بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی دەرەكی.

سەمیر نوسەیری، ڕاوێژكاری كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكان ڕایگەیاند، ئامانج و ئەركەكانی بانكی ناوەندی تیشك خستنە سەر چاكسازی دارایی و بانكییە لەگەڵ ڕێکارەکانی حكومەت، بەتایبەتی سەبارەت بە گواستنەوە لە ئابووری نەختینەییەوە بۆ ئابووری دیجیتاڵی لە ڕێگەی پەرەپێدان و بڵاوكردنەوەی ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی بەو ئاڕاستەیانەی كە شۆڕشی چوارەمی جیهانی بە گواستنەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی بێ پارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بانكی ناوەندی عێراق و حكومەت ستراتیژێكی نوێیان گرتووەتەبەر بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی دراو بەهۆی ئەو هەڵاوسانەی كە لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ لە نرخی دیناری عێراقیدا ڕوویدا، بۆیە ئامانجی نوێ هەبوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی ئاڵوگۆڕ و بەدەستهێنانی سەقامگیری.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی، ئامانجەكانیش بریتین لە ڕێكخستنی دارایی بازرگانی دەرەكی و ڕێكخستنی كەرتی بانكی عێراق بە پێی پێوەرەكانی سیستەمی دارایی جیهانی كە لە زۆربەی وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان لە لایەنی بانكی پەیڕەو دەكرێت، بە تەواوەتی كۆتایی هێنان بە شەڕەكە لەگەڵ ئەوانەی كە ڕۆڵێكی زیانبەخش دەگێڕن لە ئابووری نیشتمانیدا بە مامەڵەكردن بە دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا، بۆ ئەمەش بەپێی یاسا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت، جگە لەوەی بە سیاسەتی قەرزدان بە پێی ستراتیژییەكی نوێ بە ناوی ستراتیژی قەرزدانی نیشتمانی، كە تێیدا لایەنە جێبەجێكارەكانی دارایی بانكی لە ساڵانی ڕابردوودا سوودمەند بوون و هەنگاونان بەرەو ستراتیژییەكی نوێ كە بە شێوەیەكی بەرفراوان جێبەجێ دەكرێت.

باسی لەوەکرد، هەوڵە كارگێڕی و ڕێكار و دانوستانەكانی بانكی ناوەندی، كە بۆ ماوەی نزیكەی ٨ مانگ لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا و بانكی یەدەگی فیدراڵی و بانكە نێودەوڵەتییەكان بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا ڕێگەدان بە ڕێككەوتن و ڕێكخستن و لێكتێگەیشتن كە ڕێگەی بە هاتنە ژوورەوەی دراوی نوێ دا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گواستنەوەی دەرەكی، لەوانە یوانی چینی، درهەمی ئیماراتی، ڕوپیەی هیندی، یۆرۆ و لیرەی توركی.

ئەوەشی خستەڕوو، بەم زووانە ڕێككەوتنێك لەگەڵ بانكە توركییەكان كرا بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسی بانكەكانی عێراق بە لیرە و یۆرۆی توركی و بانكی ناوەندیش بە دەیان ملیۆن یۆرۆ ئەمەی بەهێزتر كرد، ئەمە جگە لەوەی ڕێكەوتنێكی لەگەڵ بانكی یەكەمی ئەبوزەبی ئەنجامدا بۆ مامەڵەكردن بە درهەمی ئیماراتی بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی عێراقییەكان لەگەڵ ئیمارات، ئەم ڕێوشوێنانە ڕێگە بە دابەزینی نرخی ئاڵوگۆڕكردن دەدەن لە بازاڕی هاوتەریبدا کە بەردەوام بێت لە دابەزین، كە لە ئێستادا بەردەوام لە دابەزیندایە.

هاوکات ئەمڕۆ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە نرخەکەی دابەزیووە و پێشبینی دەکرێت زیاتریش داببەزێت.

لە ماوەی ٨٤ ڕۆژدا ١٠٦ ڕۆژنامەنووس لە غەززە کوژراون
پێشت لە ماوەی ٨٤ ڕۆژدا ١٠٦ ڕۆژنامەنووس لە غەززە کوژراون
نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری بەعێراق دەدات
دواتر نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری بەعێراق دەدات
ەیوەندیدار