وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە دەستبەجێ تورکیا هێرشەکان ڕابگیرێت



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە کاردەکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی تورکیا لە ڕۆژئاوای كوردستان و ڕێزگرتن لە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی ئاگربەست.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا “نۆرس پرێس”ی ڕاگەیاندووە، “واشنتۆن بە قووڵی نیگەرانە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی مەدەنی و هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی، پێویستە دەستبەجێ هێرش و توندوتیژییەكانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگیرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا و کەسانی دیکەی ناوچەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە.

شایەنی باسە هەفتەی ڕابردوو تۆپخانە و فڕۆکەکانی تورکیا دەیان شوێن و دامەزراوە خزمەتگوزاریی و پڕۆژەی دانیشتووانیان بۆردومان کرد، بووە هۆی گیان لە دەستدانی ١٠ کەس و برینداربوونی ٢٥ کەسی دیكە.

 

پڕۆژەی کارتی ئەلیکترۆنی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
پێشت پڕۆژەی کارتی ئەلیکترۆنی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە
لە ماوەی ٨٤ ڕۆژدا ١٠٦ ڕۆژنامەنووس لە غەززە کوژراون
دواتر لە ماوەی ٨٤ ڕۆژدا ١٠٦ ڕۆژنامەنووس لە غەززە کوژراون
ەیوەندیدار