کەنەدا بەکارهێنانی کیسی نایلۆن و کەلوپەلی پلاستیک لە چێشتخانەکان قەدەغە دەکات



کەنەدا: ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیکی فڕێدەدەن، تەنها 9%ی ئەم پاشماوەیە ڕیسایکل دەکرێت.

چێشتخانە و کافێکان لە کەنەدا تا ڕۆژی چوارشەممە بەکارهێنانی پەڕۆ، کیسە یان چەقۆی پلاستیکییان وەستاندووە.

قەدەغەکردنی وردە وردەی هاوردەکردن و دروستکردن و فرۆشتنی کەرەستەی پلاستیکی ساڵی ڕابردوو پەسەندکرا، ئەمەش لە چوارچێوەی بڕیارێکی ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا بۆ گەیشتن بە سفر پاشماوەی پلاستیکی تا ساڵی ٢٠٣٠.

ستیڤن گیلبۆڵت، وەزیری ژینگەی کەنەدا لە مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، “داتا زانستییەکان ڕوونن: پیسبوونی پلاستیک لە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەتەوە، و زیان بە گیانلەبەرە کێوییەکان و ژینگە دەگەیەنێت”.

دەسەڵاتدارانی ئۆتاوا ئاماژە بەوە دەکەن کە خەڵکی کەنەدی ساڵانە نزیکەی سێ ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیکی فڕێدەدەن، تەنها 9%ی ئەم پاشماوەیە ڕیسایکل دەکرێت، واتە زۆرترین بڕەکەی فڕێدەدرێتە زبڵخانەکانەوە، هەروەها نزیکەی 29 هەزار تۆن مادەی پلاستیکی سروشت پیس دەکەن.

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە

تەنها لە 2023 دا تورکیا ٩٣٠ هێرشی کردۆتە سەر ڕۆژئاوا
پێشت تەنها لە 2023 دا تورکیا ٩٣٠ هێرشی کردۆتە سەر ڕۆژئاوا
لە ئاهەنگێکدا کەسێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون
دواتر لە ئاهەنگێکدا کەسێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون
ەیوەندیدار