تەنها لە 2023 دا تورکیا ٩٣٠ هێرشی کردۆتە سەر ڕۆژئاوا



بەپێی ئامارێکی بڵاوکراوەی نۆرس پرێس لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە ماوەی تەنیا ساڵێکدا تورکیا ٩٣٠ شوێنی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە، کە لە ٧٨٪ی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج شوێنی نیشتەجێبوون بوونە.

بەشی چاودێری و بەڵگە کردنی ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاوی کردووەتەوە، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا (٩٣٠) هێرشی هێزەکانی تورکیای تۆمار کردووە، کە ٧١١ ناوچەی نیشتەجێبوون، ٥٣ ژێرخانی ئابووری، ٥٢ شوێنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ٦٥ شوێنی هێزەکانی حکومەت کراونەتە ئامانج.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆردوومانەکانی تورکیا ٢١ شوێنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و ٢٤ دامەزراوەی پیشەسازی و چوار ناوەندی تەندروستیی گرتووەتەوە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت ٧٨٪ی ئەو شوێنانەی کە کراونەتە ئامانج شوێنی نیشتەجێبوون بوون بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژێرخانی ئابووری، لە وانەش دامەزراوەی خزمەتگوزاری، تەندروستی، نەوت و وزە، ئامانجی هێرشەکانی تورکیا بوونە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، کە بووەتە هۆی بێبەشکردنی ملیۆنان کەس لەو خزمەتگوزارییانە.

هەروەها ژمارەی قوربانییەکان بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا گەیشتووەتە ٣٦٨ کوژراو و بریندار کە ١٧٦ کەسیان مەدەنی بوون، هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا نۆ ژن و پێنج منداڵ کوژراون، هەروەها ٢٣ ژن و ١٨ منداڵ بریندار بوون.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە
پێشت راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دابەشکردنی مووچە
کەنەدا بەکارهێنانی کیسی نایلۆن و کەلوپەلی پلاستیک لە چێشتخانەکان قەدەغە دەکات
دواتر کەنەدا بەکارهێنانی کیسی نایلۆن و کەلوپەلی پلاستیک لە چێشتخانەکان قەدەغە دەکات
ەیوەندیدار