لە ئاهەنگێکدا کەسێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون



له‌ ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا لە کەرکوک شەر ڕوویدا و کەسێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا له‌ ناحیه‌ى شوان سه‌ربه‌ پارێزگاى كه‌ركوك شه‌ڕ روویدا، له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سى تریش بریندار بوون.بەپێی زانیارییەکان،  رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی سمایل بەگی سەر بە ناحیەی شوان روویداوە،  شەڕکە لەنێوان دوو خانەوادە روویداوە، کە لەشەڕەکەدا چەک و دەمانچە بەکارهێنراوە.

لە ئێستادا پۆلیسی کەرکوک لە شوێنی ڕووداوەکەیە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

کەنەدا بەکارهێنانی کیسی نایلۆن و کەلوپەلی پلاستیک لە چێشتخانەکان قەدەغە دەکات
پێشت کەنەدا بەکارهێنانی کیسی نایلۆن و کەلوپەلی پلاستیک لە چێشتخانەکان قەدەغە دەکات
پێشبینییەکان بۆ ساڵی 2024 چین؟ جیهان بەرەو کوێ؟
دواتر پێشبینییەکان بۆ ساڵی 2024 چین؟ جیهان بەرەو کوێ؟
ەیوەندیدار