پێشبینییەکان بۆ ساڵی 2024 چین؟ جیهان بەرەو کوێ؟



زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ساڵی ٢٠٢٣یان بە ساڵێکی “شێتانە” ناوبرد، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕووداوە زۆرانەی ڕوویاندا کە وایکرد جیهان لە لێواری ڕوودا و کارەسات بمێنێتەوە،

سەرەتای ڕووداوەکان بە خستنەخوارەوەی درۆنێکی سیخوڕی چینی دەستیپێکرد، دواتر شەڕی ئۆکراینا و لەوێشەوە بۆ کوشتنی سەرکردەی گروپی ڤاگنەری ڕووسی ، یێڤگنی پریگۆژین و کۆتایی هاتنی بە شەڕی غەززە.

گۆڤاری “فێرین پۆلیسی”ی ئەمریکی هەوڵیدا هەندێک پێشبینی بکات سەبارەت بەوەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا چی ڕوودەدات، ئەمەش بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنەکانی چەند هەفتە و مانگی ڕابردوو لەگەڵ دەیان بەرپرسی حکومەت و یاسادانەر و پسپۆڕانی سیاسەتی دەرەوە.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا چی ڕوودەدات؟

گۆڤارەکە پێشبینی هەڵبژاردنی سەخت و ماندووکەری دەکرد لە نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ ڕکابەری کۆمارییەکان، بەڵام ئەگەری ئەوە هەبوو بایدن بۆ خولی دووەم سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

بەڵام چاوەڕوان دەکرێت کۆمارییەکان بتوانن بە جیاوازی دوو سێ کورسی ئەنجومەنی پیران کۆنتڕۆڵ بکەن، لە کاتێکدا دیموکراتەکان دەتوانن کۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ کۆنگرێسێکی تری پشێوو و دابەشبوو.

کۆریای باکوور حەوتەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدات.

هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی هەر گفتوگۆیەکی بەرهەمدار لەگەڵ کۆریای باکوور لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە شکستی هێنا، چونکە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە لە فراوانکردنی توانا ئەتۆمییەکان و مووشەکی بالیستیکی وڵاتەکەی.

کۆریای باکوور لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٧ شەش تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامداوە و پێشبینی دەکرێت ساڵی ٢٠٢٤ حەوتەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام بدات.

کودەتای زیاتر لە ئەفریقا.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ناوچەی ڕۆژئاوای ئەفریقا شاهیدی شەش کودەتا بووە، پێشبینی دەکرێت( چاد )وڵاتی داهاتوو بێت کە لە چنگی کودەتاکەدا ڕزگاری نەبێت .

سەرۆکی چاد، محەمەد ئیدریس دێبی، کوڕی سەرۆکی کۆچکردوو ئیدریس دێبی، دوای مردنی باوکی لە ساڵی ٢٠٢١ کە چاودێران بە نیمچە کودەتا ناویان نابوو، دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، بەڵام دەستگرتنی لاوازی بەسەر دەسەڵاتدا وا دەکات ئەگەرەکانی کودەتایەکی دیکە لە پشتێنەی کودەتاکەی ئەفریقا ڕووبدات.

خراپتربوونی دۆخی ئۆکراینا.

بەهۆی کەمبوونەوەی پشتیوانی سەربازی و کەمی چەک و کەرەستە و تەقەمەنی کە لە ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی دیکەیانەوە بۆ ئۆکراینا دابین دەکرێت، ئۆکراینا چیتر بڕستی ئەوەی نامێنێت بەرگری لە هێڵەکانی شەڕ لە دژی ڕووسیا بکات و پێدەچێت کۆتاییەکەی بە کەوتنی کیێڤ بێت.

شەڕی ئیسرائیل و حەماس فراوان نابێت بۆ بەرەیەکی نوێ.

پێشبینی دەکرێت پێکدادانی سنووردار لە نێوان ئیسرائیل و هەسەدە لەسەر سنووری باکوور نەگۆڕێت بۆ شەڕێکی بەرفراوان. ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەریی ڕاگرتنی بوونی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی ئەمریکا لە دەریای ناوەڕاست کە گروپە چەکدارەکانی لایەنگرانی ئێران هەوڵ دەدەن خۆیان لە چوونە ناو شەڕ بپارێزن.

دواجار سوید پەیوەندی بە ناتۆوە دەکات.

دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢، فینلاند و سوید پەلەیان کرد لە پەیوەستبوون بە ناتۆ،

فینلاند پێشتر توانیویەتی ئەندامێتی ناتۆ بەدەستبهێنێت، بەڵام سوید هێشتا نەیتوانیوە، ئەوەش بەهۆی دژایەتی تورکیا و هەنگاریا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیوەستبوونی سویدی بە ڕێککەوتنێکی ئەمەریکا بۆ ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بە تورکیا گرێدا.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەرنجی خۆی دەخاتە سەر شەڕی مەلاریا.

تا ئێستاش مەلاریا وەک هۆکارێکی سەرەکی مردنی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا دەمێنێتەوە، بەڵام پێشکەوتنە زانستییەکانی ئەم دواییە بووەتە هۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار ڤاکسینی مەلاریا بدۆزرێتەوە.

چاوەڕوانی ئەوە هەیە کە ڤاکسینەکان لە ساڵی ٢٠٢٤ بەردەست بن و پێشکەوتنی ڕاستەقینە و بەرجەستە بەدەست بهێنرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ نەهێشتنی مەلاریا تا ساڵی ٢٠٣٠.

لە ئاهەنگێکدا کەسێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون
پێشت لە ئاهەنگێکدا کەسێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون
تورکیا بۆردومانی گوندی گەڵاڵەی کرد
دواتر تورکیا بۆردومانی گوندی گەڵاڵەی کرد
ەیوەندیدار