پارتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تێبینیمان لەسەر پرۆسەکە ھەبوو، چ لە پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە و چ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا. ھەروەھا جەخت دەکاتەوە، کە ئامادەن بۆ دیالۆگ و ڕاگۆڕینەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان،

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پارتی

ھاووڵاتیانی بەڕێز

لە ‌ڕوانگەی بڕوابوونمان بە دیموکراسی و پرۆسەی ھەڵبژاردن و بەشداریی سەرجەم پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە پرۆسەی حوکمڕانی عێراق لە چوارچێوەی دەستووری ھەمیشەیی و، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە سیاسییەکان و کارنامەی کابینەی حکوومەتی فیدڕاڵی، بە تایبەت ئەو بابەتانەی ھۆکارن بۆ سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکان، وەکو ڕێککەوتنی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی شاری کەرکووک.

سەرەڕای ھەبوونی تێبینیمان لەسەر کۆی پرۆسەکە, بەڵام بەشداریمان کرد لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و, ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنین، کە تێبینیمان لەسەر پرۆسەکە ھەبوو، چ لە پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە و چ لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا، بە تایبەت ئاستەنگی زۆر بۆ پارتیمان دروستکرا، ھەر لە گوشارە ئەمنی و سیاسییەکانەوە تاوەکو بەکارھێنانی لایەنی دارایی بۆ کڕینی ویژدانی ھەندێک خەڵک، بەڵام ھەڤاڵانمان و جەماوەری سەربەرزی پارتیمان بە گڕوتینەوە بەشداربوون و گرفت و ئاستەنگەکانیان تێپەڕاند.

ئێستاش دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، سەرباری تێبینییەکان و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی، چونکە لە قەبارەی ڕاستەقینەی ھەندێک لایەن دڵنیانین و, دڵنیاین دەنگەکانی پارتیمان زیاترە لەوەی ڕاگەیاندراوە و، ئەم کەم و زیادکردنە پەیوەستە بە حیساباتی سیاسییەوە.

سەرباری تانە و تێبینییەکانمان, وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین بۆ دیالۆک و ڕاگۆڕینەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکان، لەسەر بنەمای شەراکەت و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە سیاسییەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانەی کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەبارەوە کراوە و، دابینکردنی ئاسایش و خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان بەبێ جیاوازی.

هەندێک لەو زەویانەی فۆڕمی شارەوانییان هەیە تاپۆ ناکرێن
پێشت هەندێک لەو زەویانەی فۆڕمی شارەوانییان هەیە تاپۆ ناکرێن
نرخی حەج بۆ ساڵی 2024 دیاریکرا
دواتر نرخی حەج بۆ ساڵی 2024 دیاریکرا
ەیوەندیدار