هەندێک لەو زەویانەی فۆڕمی شارەوانییان هەیە تاپۆ ناکرێن



شارەوانی سلێمانی ڕێنمایی تاپۆکردنی پارجە زەوییە تاپۆ نەکراوەکانی بڵاوکردەوە، هاوکات بەشێک لەو زەوییانەی فۆڕمی شارەوانییان هەیە تاپۆ ناکرێن و دەخرینە موزایەدەوە.

شارەوانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بە سەرجەم ئەو ناوچانە دەکات کە لە سنوری پارێزگای سلیمانی تاپۆ دەکرێن و بڕی تاپۆ و مەرجەکانیشی بڵاوکردۆتەوە کە کۆی مەرجەکان 16 مەرجە.

هاوکات شارەوانی ئاماژە بەوەشدەدات، ئەو پارچە زەوییانەی کە تاپۆ نین و فۆڕمی شارەوانییان هەیە و بەدەرن لەو 16 ڕێنماییە، ئەوا بەهیچ جۆرێک تاپۆ ناکرێن، بەڵکو موڵکەکە ئەگەر زەوی بێت یان بینا بەناوی شارەوانییەوە دەکرێت و دواتر دەخرێتە مەزادەوە و دەفرۆشرێت.

بۆ زانینی ١٦ مەرجەکەی تاپۆکردنی خانووە تەجاوزەکان تەماشای ئەم پۆستەی شارەوانی بکە:
وە بۆ زانینی بڕی پارەی تاپۆکردنی خانووە تەجاوزەکان تەماشای ئەم پۆستەی شارەوانی بکە:
بافل تاڵەبانی دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت بافل تاڵەبانی دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە
پارتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر پارتی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار