تورکیا 32 تۆمەتباری دەستگیر کرد



ئاژانسی هەواڵی تورکی بڵاویکردەوە لەئۆپەراسیۆنی میت و ئاسایشدا ٣٢ گومانلێکراو کە  3 کەسیان بەناو بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشن دەستگیرکران کە لەئامادەکاریدابون بۆ هێرشکردنە سەر کڵێساى سیناگۆکو وباڵیۆزخانەی عێراق لەتورکیا.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای ئاسایش و میت دا، ٣٢ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ٣ بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان تێدایە، کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر پەرستگاکان و کڵێساکان و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە.

بەپێی ئەوەی ئەنادۆڵ لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە زانیویەتی، ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە هات کە هەواڵگری زانیاریی دەستکەوت کە ئاماژەیان بەوە کرد موجبیل الشواحی کە نازناوی “ئەبو یەقین ئەلعێراقی”، بەرپرسی بەناو “کاروباری هەواڵگری” داعش و محمد خەللاف ئیبراهیم کە نازناوی “ ئەبو لەیت” ی هەیە، بەنیازن هێرش بکەنە سەر کڵێسا و کەنیسەکانی جولەکەکان لە تورکیا.

نرخی حەج بۆ ساڵی 2024 دیاریکرا
پێشت نرخی حەج بۆ ساڵی 2024 دیاریکرا
سەرەڕای پشوو بانکی ڕەشید دەوام دەکەن
دواتر سەرەڕای پشوو بانکی ڕەشید دەوام دەکەن
ەیوەندیدار