پێشبینی بۆ نرخی زێر دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا



بلومبێرگ پێشبینی بۆ بەهای زێر لە ساڵی 2024 دا دەکات، و نرخی هەر ئۆنسەیەک بە 2175 دۆلار خەمڵاندووە.

بەپێی داتاکانی دامەزراوە داراییەکان کە لەلایەن بلومبێرگەوە بڵاوکراونەتەوە، پێشبینییەکانی دامەزراوە داراییە جیهانییەکان بۆ نرخی زێڕ لە ساڵی داهاتوودا لە نێوان ١٩٥٠ بۆ دوو هەزار و ١٧٥ دۆلار بووە بۆ هەر ئۆنسەیەک.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو دامەزراوانە پێشبینی دەکەن بەهای زێڕ دانابەزێت بەڵکو ڕەنگە بەرزتریش ببێتەوە، بەهۆی ئەو شەر و ئاڵۆزییانەی کە جیهانی بە گشتی گرتۆتەوە،

بەپێێ پێشبینییەکانی زێر، ئەم ساڵ چەند کۆمپانیایەک وەک ستاندارد وەرگیراون لەوانە:

کۆمپانیای جێنراڵ یەکێک لە پێشبیننیەکانی وەرگیراوە، کە هەر ئۆنسەیەک بە 2 هەزار و 175 دۆلار خەمڵاندووە، لە دوای ئەویش کۆمپانیای کۆمێرزبانک کە پێشبینی دوو هەزار و 150 دۆلار ی بۆ ئۆنسەیەک کردووە، کەمترین پێشبینیش بۆ کۆمپانیای فیچ سۆڵوشنز بوو، کە پێشبینی دەکرد نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1950 دۆلار دابەزێت لە ساڵی 2024.

لە ئێستادا نرخی ئەو کانزا زەردە لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە، و شارەزایانیش پێشبینی ئەوە دەکەن، ئەمساڵ زێڕ ئاستی پێوانەیی تۆمار بکات لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوی خۆیدا.

سەدر پەیامێک بۆ کریستیانەکان دەنێرێت
پێشت سەدر پەیامێک بۆ کریستیانەکان دەنێرێت
چین هێرشی ئۆتۆمبێلەکانی دەست پێدەکات
دواتر چین هێرشی ئۆتۆمبێلەکانی دەست پێدەکات
پەیوەندیدار