سەدر پەیامێک بۆ کریستیانەکان دەنێرێت



رێبه‌ری رەوتی سەدر له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جەژنی سه‌ری ساڵی زایینی، رایگه‌یاند، دوای ئه‌و هه‌مو كاره‌سات و ناخۆشییە، “ناتوانین پیرۆزبایی له‌ خۆشه‌ویسته‌ سته‌ملێكراوه‌ كریستیانه‌كانی عێراق بكه‌ین”.

موقتەدا سەدر  لە پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی کریستیانەکانی عێراقی کردووە بەبۆنەی جەژنی جەژنی سه‌ری ساڵی زایینی، و دەڵێت “له‌ سه‌ری ساڵی زایینی و جه‌ژنی كریستیانه‌كان نزیك ده‌بینه‌وه‌، دوای ئه‌و هه‌مو كاره‌سات و ناخۆشییه‌ی له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش به‌سه‌ریانداهات و ئه‌وه‌ی ئێستاش كه‌ به‌هۆكاری دیكه‌ به‌سه‌ریاندێت، ناتوانین پیرۆزبایی له‌ خۆشه‌ویسته‌ سته‌ملێكراوه‌ كریستیانه‌كانی عێراق بكه‌ین”.

دەشڵێت، “له‌م بۆنه‌یه‌دا له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم، بە گەڕانەوە بۆ لای خودا و گوێڕایەڵی بۆ خودا و خۆشەویستی نیشتمان، لە ژێر رۆشنایی عێراقێکی سەربەخۆ و بێ ژێردەستەیی و گه‌نده‌ڵی، ئاسایش به‌ كریستیانه‌كان ببەخشێت”.

ئه‌مساڵ بۆ سێیه‌مین ساڵ لە ماوەی 10 ساڵی رابردودا ئاهەنگەکانی رۆژی سەری ساڵ و رۆژی لەدایکبونی مەسیح هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌، پێشتر بەهۆی ئەو کارەساتانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا کەوتەوە ئاهەنگەکان لە عێراق هەڵوەشێندرانەوە.

دەربارەی ڤیزای فەڕەنسا لە هەرێم ڕونکردنەوە دەدرێت
پێشت دەربارەی ڤیزای فەڕەنسا لە هەرێم ڕونکردنەوە دەدرێت
پێشبینی بۆ نرخی زێر دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا
دواتر پێشبینی بۆ نرخی زێر دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا
ەیوەندیدار