چین هێرشی ئۆتۆمبێلەکانی دەست پێدەکات



چین ڕایگەیاند،لە ماوەی 11 مانگدا چین بە بەهای زیاتر لە 17 ملیار دۆلار ئۆتۆمبێلی هەناردەی وڵاتانی جیهان کردووە.

کونسوڵخانەی چین لە هەولێر لە هەژماری تایبەتیان لە فەیسبووک،  ژمارەیەک وێنەی بەندەری لیانیونگانگ-ی لە پارێزگای جیانگسوی بڵاوکردوەتەوە، کە سەدان هەزار ئۆتۆمبێلی دروستکراوی ئەو پارێزگایە راگیراون و ئامادەکراون هەناردەکردن.

کونسوڵخانەی چین دەڵێت: لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا، کۆی قەبارەی دەرەکی گەیشتووەتە 17 ملیار و 34 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی و ئەمساڵ بازرگانی دەرەکی بەڕێژەی 28.3٪ زیادیکردوە.

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێم خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە چینییەکان زیادیکردووە، و چەندین جۆریان هەیە، هاوکات هاووڵاتیانیش وردە وردە ڕوو دەکەنە ئەو ئۆتۆمبێلانە، ئەمەش بەهۆی هەرزانی نرخەکەی لە چاو ئۆتۆمبێلەکانی تر، و زۆری ئەو تایبەتمەندیانەی کە لە ئۆتۆمبێلەکاندا هەیە.

default

default

default

default

پێشبینی بۆ نرخی زێر دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا
پێشت پێشبینی بۆ نرخی زێر دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا
لیرەی تورکی ئاستێکى پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد
دواتر لیرەی تورکی ئاستێکى پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد
ەیوەندیدار