لیرەی تورکی ئاستێکى پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد



بەهاى لیرەى تورکى لە بازاڕەکانى جیهاندا لە بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى ئاستێکى پێوانەیی تۆمار کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا هەر ١٠٠ دۆلارێکى ئەمریکى بە دوو هەزار و ٩٥٠ لیرەى تورکیە.

دواى هەڵبژاردنەوەى ئەردۆغان بۆ پۆستى سەرۆکایەتى تورکیا،  جارێکیتر بەهاى لیرەى تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی لە دابەزینی بەردەوامە، و ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر دوو هەزار و ٩٥٠ لیرە مامەڵەی پێوە کرا.

لە مێژووی دراوی تورکییدا، ئەمە یەکەم جارە لیرەی تورکی ئەم دابەزینە بەخۆیەوە ببینێت، ئەویش دوای ئەوە دێت، کە رۆژى ٢٨ى مانگى ئایارى ئەمساڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جارێکى دیکە بە سەرۆکى تورکیا هەڵبژێردرایەوە، وەک شارەزایانى بواری ئابووریش پێشبینیان کردبوو، نرخى لیرەى تورکى بە شێوەیەکى بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، و لە داهاتووشدا بەهۆى خراپى سیاسەتەکانى ئەردۆغانەوە ، لیرە بەرامبەر دۆلار زیاتر بەهاکەی لەدەست دەدات.

چین هێرشی ئۆتۆمبێلەکانی دەست پێدەکات
پێشت چین هێرشی ئۆتۆمبێلەکانی دەست پێدەکات
چۆن لە تەندروستی و کوالێتی گۆشتی بەستوو دڵنیابین؟
دواتر چۆن لە تەندروستی و کوالێتی گۆشتی بەستوو دڵنیابین؟
ەیوەندیدار