چۆن لە تەندروستی و کوالێتی گۆشتی بەستوو دڵنیابین؟



د.شاڵاو عارف، سەرۆکی ڕێکخراوی ڤێتێرنەری لەپێناو ژیان دەڵێت، بۆئەوەی بزانین گۆشتێکی بەستوو تەندروستە پێویستە پێویستە چەند پشکنینێکی تەندروستی بۆ ئەنجامبدرێت.

پشکنینەکانیش ئەمانەی خوارەوەن:-

* سەرەتا هەر دەسەڵاتێک گۆشتی بەستوو بۆ ووڵاتەکەی دێنێت ، پێویستە تیمێکی پسپۆڕ ڕەوانەی ووڵاتی هاوردە بکات تاکو :
– لە کێڵگەوە بۆ بارکردن ، سەرپەرشتی پرۆسەی تەندروستی بەرهەم بکات نەک بدرێتە دەست بازرگان و ووڵاتی هاوردە
– دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی دۆکێۆمێنتە زانستیەکان
ئەمە ئەلف و بێی کارە دروستەکەیە
دواتر ، لەتاقیگە باوەڕپێکراوەکانی ناوخۆی هەرێم ئەگەر هەیە نەک لەدەرەوەی هەرێم !!! ئەم پشکنینانەی خوارەوەی بۆ بکرێت:
* گۆشتی هەناردە بۆ ڕێگرتن لەگەشەی مایکروب و هێشتنەوەی ڕەنگ و تام، پارێزبەندەکانی (مواد حافظة ) بۆ بەکاردێت ، بۆ دڵنیابوون پشکنین بۆ ڕێژەیی بوونیان دەکرێت، چونکە ئەو پارێزبەندانە زیانی بۆ تەندروستی دەبێت
*لەهەندێک کێڵگە لە پێناو پێدانی کێشی زیاتر بە ئاژەڵ هۆرمۆن بەکار دێت، پێویستە پشکنین بۆ ڕێژەیی پاشماوەیان بکرێت وەک هۆرمۆنی Oestradiol Ghr.p2 Ghr.p6 چونکە بوونیان زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە

* پشکنین بۆ ڕێژەیی پاشماوەی دەرمانەکان بکرێت وەک:
دەرمانی دژە مایکرۆبەکان
دەرمانی دژە مشەخۆرەکان
قڕکەرەکان
کانزا قورسەکان
ژەهرەکان
چونکە بوونیان زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە

* زۆر جار لە کاتی گواستنەوەدا بۆ ئەوەی مایکرۆبەکان لە سەر گۆشتەکە گەشە نەکەن، بەرهەمەکە بە پرۆسەی تیشکداندا دەبرێت ، بوونی پاشماوەی ئەم تیشکانە زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت ، پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت.

* پشکنین بۆ نیتریت بکرێت ، هەندێک کێڵگە بۆ بەرزکردنەوەی کێشی ئاژەڵ لەماوەیەکی کەمدا خۆراکێکی بۆ بەکار دێنن ڕێژەیی نیترتی بەرزە ، ئەم کێشە ڕەنگدانەوەی بۆ چەمکی بەهای خۆراکی نابێت.

*پشکنین بۆ بوونی فۆسفۆڕیس پێنتۆکساید ، ماددەیەکی ژەهراویە زیانی بۆ تەندروستی دەبێت.

* ڕێژەی گلدانەوەی ئاو لە گۆشت W.H.C یەکێک لە پشکنینە گرنگەکانە بۆ دڵنیابوون لەتەندروستی و کوالیتی ئەو ئاژەڵە کوشتارکەی بۆ کراوە.

*ڕێژەی پرۆتین لە گۆشتدا زۆر گرنگە دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت ، بەرزی ڕێژەکەی پەیوەستە بە تەندروستی و کوالیتیەکەی.

* ڕێژەیی چەوری دەبێت لە نێوان ١٠ بۆ ٢٥ بێت ، ڕێژەیی چەوری پەیوەندی بەتەندروستی ئەو ئاژەڵەوە هەیە کوشتاری بۆ کراوە.

* ڕێژەیی ئاو لە گۆشتدا ، ئەگەر بەرز بێت واتە کوالیتی گۆشتی ئاو ئاژەڵەی کوشتاری بۆ کراوە ڕێگەپێدراو نەبووە.

*پێکهاتەی خوێی گۆشتەکە ، بەرزونزمی کاریگەری لەسەر کوالیتی گۆشتەکە دەبێت.

* ڕێژەی Dry matter دەبێت دیاری بکرێت چونکە هەر یەکێک لە کانزاکان بە نمونە Iron Zink بەهای خۆراکیان دیاریکراوە.

* پشکنینی دەرچوونی پێویستی خوێن لە گۆشت Bleeding Test.

هەرچەند دووپاتی دەکەمەوە ، هاوردەکردنی گۆشت بازرگانیەکی ئاسایی و ناردنە دەرەوەی پارەیە هیچ چارەسەرێک بۆ دابەزینی نرخەکەی ناخوڵقێنێت بەڵام ئەگەر بەم ڕێوشوێنانەدا گوزەر بکات ، بازرگانیەکە ئاسایی و سروشتیە.

لیرەی تورکی ئاستێکى پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد
پێشت لیرەی تورکی ئاستێکى پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە
دواتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار