د.بەشیر حەداد: ھەژماری من کێشەی مووچە چارەسەر دەکات



جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێی وایە کردنەوەی (بانکی نيشتمانی) ھەنگاوێکی گرینگە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و دەشڵێت: دوای تەواوبوونی ھەژماری من تا ڕادەیەکی زۆر کێشەی مووچە لە ھەرێمی کوردستان چارەسەردەبێت.

د.بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، ھەرێمی کوردستان بە کردنەوەی بانکی نیشتمانی دەچێتە قۆناغێکی دیکەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و زۆر پرسی تایبەت بە مووچە چارەسەر دەبن، وەک نەھێشتنی ئەو کەسانەی لە دوو مووچە سوودمەندن و ھەبوونی فەرمانبەری بندیوار، چونکە ھەر کەسێک بۆی ھەیە یەک ژمارەی بانکی ھەبێت.

وتیشی، “بانکی نیشتیمان ھەماھەنگی لەگەڵ بانکی فیدڕاڵ ھەیە و دەبێتە سەنتەرێک بۆ ئەوەی ھیچ بیانوویەک لەدەست بەغدا نەمێنێ بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تا ئێستا ھەنگاوی باش نراون دوای تەواوبوونی پڕۆژەی ھەژماری من ھەموو فەرمانبەران و خانەنشینان دەبنە خاوەن ھەژماری خۆیان و ئیدی کۆتایی بەو ھەموو ئاریشە و ئاستەنگانەی بەردەم مووچە دێت، چونکە سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێ: ھیچ دەرچەیەک نییە ئێمە ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرین، تەنیا دەتوانرێت پشکی ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی ئەو بانکە نیشتمانییە بکرێت.

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە
مامۆستایەكی خانەنشین: تكایە دڵسۆزان فریای پڕۆسەی خوێندن بكەون
دواتر مامۆستایەكی خانەنشین: تكایە دڵسۆزان فریای پڕۆسەی خوێندن بكەون
ەیوەندیدار