نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە



لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، نرخی زێڕیش لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبۆتەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و تەنها لەمڕۆدا 10 دۆلار چۆتە سەر نرخەكەی.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتۆتە 2080 دۆلار، كە بەراورد بە سەرەتای هەفتە نزیكەی 30 دۆلار بەرزبۆتەوە.

وتیشی، “ئێستا، كە دۆلار بە 152 هەزار دینارە نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 514 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 454 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 393 هەزار دینارە”.

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێك لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن ڕادەگەیەنێت
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێك لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن ڕادەگەیەنێت
د.بەشیر حەداد: ھەژماری من کێشەی مووچە چارەسەر دەکات
دواتر د.بەشیر حەداد: ھەژماری من کێشەی مووچە چارەسەر دەکات
ەیوەندیدار