هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێك لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن ڕادەگەیەنێت



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەرجەستەكردنی داوا ڕەواكانی مامۆستایان و موچەخۆران؛ كەشێكی نوێ دەهێنێتە كایەوە و دەشڵێت: ساڵی نوێ؛ مژدە و بەشارەت و بەرات و بەخششی نوێی دەوێت بۆ ئەوەی بتوانێت پیرۆزبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێگاری سلێمانی لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەڵامدانەوەی هەوڵی دڵسۆزانەی هەمووان بۆ بەرجەستەكردنی داوا ڕەواكانی مامۆستایان و مووچەخۆران؛ كەشێكی نوێ و سەرەتایەكی نوێ بۆ دروستكردنەوەی متمانە لە نێوان هاووڵاتیان و حكومەت.

دەشڵێت: ” چارەسەركردنی خۆماڵیانەی هاوبەش و لۆژیكی بەرپرسیارێتی لە بوێری بڕیاردان و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندندا؛ دەهێنێتە كایەوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئومێد دەكەم، هەموو ئەو هەوڵ و هیممەت و هەنگاوانەی لەم پێناوەدا دراون و نراون؛ بەرهەمداربن و بەپێی ئەو گفت و بەڵێن و پەیمان و گیانی بەرزی بەرپرسیارێتیانەی بە ئێمە دراون؛ بمانگەیەننە ئامانج، هۆكارەكان چارەسەر بكرێن و هەموو خۆ بە براوە بزانین، ساڵی نوێ؛ مژدەو بەشارەت و بەرات و بەخششی نوێی دەوێت؛ بۆ ئەوەی بتوانێت؛ پیرۆزبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە بەشێكی میدیاكان هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارەكان كۆبۆتەوە و “بەڵێنی جێبەجێ‌ كردنی داوای مامۆستایان و فەرمانبەرانی لە پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان داوە دوای هەمواركردنی یاسای بودجەی عێراق”.

تورکیا بۆردومانەکانی بۆ ڕۆژئاوا دەستپیکردەوە
پێشت تورکیا بۆردومانەکانی بۆ ڕۆژئاوا دەستپیکردەوە
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە
ەیوەندیدار