لە هێرشێکی ئیسرائیلدا دوو کەسی مەدەنی لە لوبنان گیانیان لەدەستدا



ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە خانوویەکی لەباشوری لوبنان بەئامانج گرت و لە هێرشەکەدا دووکەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەمی لوبنان NNA، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو خانوویەکیان لە قەزای ئیجیبەل لە ناوچەکانی سنووری باشوری لوبنان کردووەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەهێرشەکەدا ئیبراهیم بیزی و هاوسەرەکەی بەناوی شروک ئەحمەد حامود کە لە ئوسترالیاوە بەمەبەستی سەردانی کردنی خێزانەکانیان ڕوویان لە باشوری لوبنان کردبوو گیانیان لەدەستداوە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی، تەرمی ژن و پیاوەکەیان لەژێر داروپەردوی ڕووخاوی بیناکە دەرهێنا و گواسترانەوە بۆ مەیتخانەیەکی ناوەندی قەزاکە.

ئیبراهیم بیزی کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا گیانی لەدەستدا، برای ئەندامێکی حزبوڵڵایە بەناوی عەلی ئەحمەد بیزی کە لە هەمان هێرشدا کوژراوە.

پێشبینی دەکرێت لە سەری ساڵدا ٢٠٠ هەزار گەشتیار ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکەن
پێشت پێشبینی دەکرێت لە سەری ساڵدا ٢٠٠ هەزار گەشتیار ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکەن
سامسۆنگ و نێتفلێکس لە زنجیرەی Squid Game هاوبەشی دەکەن
دواتر سامسۆنگ و نێتفلێکس لە زنجیرەی Squid Game هاوبەشی دەکەن
ەیوەندیدار