ڕۆناڵدۆ نازناوی گۆڵکاری ساڵی ٢٠٢٣ی بەدەستهێنا



شەوی ڕابردوو لە خولی یانەکانی سعودییەدا یانەی نەسڕ بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی ئیتیحادی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مێژوویەکی نوێی بۆخۆی و یانەکەی تۆمار کرد و یانەکەی هەنگاوێکی دیکە لە پێشەنگی خولەکە نزیک کردەوە.

یاری نێوان دوو یانە سعودییەکە بە ئەنجامی ٥ گۆڵ بەرامبەر بە ٢ گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی نەسر کۆتایی هات کە تێیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ٢ گۆڵی تۆمارکرد، سێ گۆڵەکەی دیکە لەلایەن هەریەکە لە سادیۆ مانێ ٢ گۆڵ و تالێسکاش گۆڵێکی تۆمارکرد.

سەرکەوتنی ئەمجارەی یانەکە بەنیسبەت ڕۆناڵدۆوە جیاوازبوو لە سەرکەوتن و گۆڵەکانی پێشتری ئەو یاریزانە، چونکە بەتۆمارکردنی ئەو دوو گۆڵەی تۆماریکرد بوو بە خاوەنی ٥٣ گۆڵ و توانی نازناوی گۆڵکاری ساڵی ٢٠٢٣ بەدەست بهێنێت و توانی بەجیاوازی گۆڵێک پێش هەریەکە لە کیلیان ئێم باپێ و هاریکەین بکەوێت و گرەوەکەیان لێ بباتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هێشتا یانەی نەسر یارییەکی دیکەی اوە ئەنجامی بدات و هەریەکە لە ئیمباپێ و هاریکەین هیچ یارییەکیان نەماوە ئەنجامی بدەن.

هاوکات، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆح تەمەنی ٣٨ ساڵە، بەڵام هاوشێوەی یاریزانە لاوەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی گۆڵ و پێشکەشکردنی ئاستی بەرز لە یارییەکانی یانەکەیدا.

ئەمساڵ 210 هەزار دار و گوڵ لە هەولێر چێندراون
پێشت ئەمساڵ 210 هەزار دار و گوڵ لە هەولێر چێندراون
دەیەمین سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت
دواتر دەیەمین سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار