ئەمساڵ 210 هەزار دار و گوڵ لە هەولێر چێندراون



لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 210 هەزار دار و گوڵ لە نەمامگە نمونەییەکانی ئەندازەی پارگەکانی هەولێر بەرهەمهێنراوە و لە 54 شوێندا جێندراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ساڵی 2023، لە چوارچێوەی پڕۆسەى زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگاى هەولێر، زیاتر لە 210 هەزار دار و گوڵ لە ڕێگەی سێ نەمامگەی نموونەیی سەر بە ئەندازەی پارکەکانی هەولێرەوە بەرهەمهێنراون.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەمساڵ 126 هەزار دار و 85 هەزار گوڵی جۆراوجۆر بەرهەمهێنراوە و لە 54 شوێنی شاری هەولێر چێندراون.

ئەوەشیخستەڕوو کە لە پلانیشدایە ساڵی 2024 ئاستی بەرهەمهێنانی دار و گوڵ بۆ دوو هێندەی 2023 بەرز بکرێتەوە.

سەرلەنوێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێشت سەرلەنوێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە
ڕۆناڵدۆ نازناوی گۆڵکاری ساڵی ٢٠٢٣ی بەدەستهێنا
دواتر ڕۆناڵدۆ نازناوی گۆڵکاری ساڵی ٢٠٢٣ی بەدەستهێنا
ەیوەندیدار