بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵی هەرێم زیاتر لە ٥٥٠ تۆنە



حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەی بەخێوکردنی هەنگ و وەبەرهێنانی هەنگوینەوە ڕایهەیاند، هەنگەوانی لە چوارچێوەی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، بووژانەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە بەرهەمهێنانی هەنگوینیشدا هەزاران جوتیار خراونەتە ناو پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی بەرهەمی هەنگوینەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، زیاتر لە هەشت هەزار هەنگەوان لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و بەرهەمەکانیان بۆ ئەمساڵ (٢٠٢٣) زیاتر لە ٥٥٠ تۆن بووە.

ئەوەشخراوەتەروو، هەنگوینی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەنجامدانی پشکنینە کیمایی، فیزیایی و مایکڕۆلۆجییەکان لە تاقیگە پێشکەتووەکانی وڵاتان بە باشترین هەنگوینەکانی جیهان هەژمار کراوە، لەو چواچێوەیەدا کار بۆ ئەوە کرا هەناردەی دەرەوە بکرێت، بۆیە تاکوو ئێستا زیاتر لە دوو تۆن هەناردەی وڵاتی قەتەر کراوە و لە داهاتوودا هەناردەی وڵاتانی دیکەش دەکرێت.

ڕزگار حەمەد، ڕاوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە، “لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەشت هەزار هەنگەوان لە ئاكرێوە تاكوو سنووری هەولێر و شارباژێر و پێنجوێن و گەرمیان هەن و خاوەندارێتی ٣٥٠ هەزار پوورەهەنگ دەکەن. دەڵێت بە پێی ستانداردی جیهانی بۆ پێداویستیی دانیشتووان، پێویستمان بە زیاتر لە دوو هەزار تۆنە.”

دەشڵێت: ” لە ساڵی ڕابردووەوە پلانی هەناردەکردنی هەنگوین بۆ دەرەوە دەستی پێ كردووە، چونکە هەنگوینی كوردستان جۆرێتییەکی باشی هەیە و وڵاتان چاویان لەسەرییەتی.

وتیشی، ئەو هەنگوینەی هەناردە كراوە، هەنگوینی ناوچەكانی سەفین، ئاكرێ، پشدەر، بیتوێن، شارباژێر، كەلار و هەڵەبجەی تێدایە و جوتیارانی هەموو كوردستان بەشدارییان لە پرۆسەكە كردووە. جگە لەوەش هەنگوین بۆ ناوەوەی كوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق دابین دەكرێت.

هاوکات، هەناردەکردنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا بەرهەمەکانی، هەنار، پەتاتە، هەنگوین، برنج، سماق، هێلکە، مریشک، تەحین، کونجی، زەیتی زەیتوون و سێو هەناردەی دەرەوە کراون و کار بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانی شیرەمەنی دەکرێت.

پارێزگاری سلێمانی: ئێستا ئێمە لە ساڵی 1991داین و لە کەمپدا دەژین
پێشت پارێزگاری سلێمانی: ئێستا ئێمە لە ساڵی 1991داین و لە کەمپدا دەژین
عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە گەشتی تورکیایان کردووە
دواتر عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە گەشتی تورکیایان کردووە
ەیوەندیدار