عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە گەشتی تورکیایان کردووە



ژمارەی گەشتیاری تورکیا لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵ بەراورد بە پار کەمیکردووە، بەڵام عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین گەشتیاری سەردانی تورکیایان کردووە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی گەشتوگوزار و ڕۆشنبیری تورکیا، ژمارەی گەشتیارانی عێراقی لە پێشەنگی لیستی ئەو عەرەبانەیە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم سەردانی تورکیایان کردووە، بەمەش ژمارەی گەشتیاران گەیشتووەتە ٩٨٧ هەزار گەشتیار.

بەپێی ئەو داتایانەی کە “سۆمەریە نیوز” بڵاویکردەوە، گەشتوگوزاری عێراق بۆ تورکیا بەڕێژەی ٪١٣ کەمیکردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

گەشتوگوزاری سعوودیە بۆ تورکیا لە پلەی دووەمدایە لە دوای عێراقییەکان، کە لە ١١ مانگی یەکەمی ساڵدا ژمارەیان ٩٨٧ هەزار گەشتیار بووە، هاوکات ژمارەی گەشتیارانی عەرەب گەیشتووەتە ٤ ملیۆن، کە دەکاتە ٩٪ی کۆی ئەو گەشتیارانەی لەو ماوەیەدا سەردانی تورکیایان کردووە.

 

بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵی هەرێم زیاتر لە ٥٥٠ تۆنە
پێشت بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵی هەرێم زیاتر لە ٥٥٠ تۆنە
ئەمڕۆ ڕۆناڵدۆ و بنزیما ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە
دواتر ئەمڕۆ ڕۆناڵدۆ و بنزیما ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە
ەیوەندیدار