گەرمیان؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا باوكێك گیانی لە دەستداو كوڕەكەشی بریندارە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی پێكداداندا لەنێوان ئۆتۆمبیلێك و ماتۆرسكیلێكی سێ تایە سەرنشینێك گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 هاتووچۆ بەندكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 18ی 12ی 2022 لەسەر ڕێگای كەلار-ناحییەی ڕزگاری ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێك لەجۆری تۆیۆتا و ماتووسكیلێكی سێ تایە ڕوویدا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئەنجامدا سەرنشینی ماتوورسكیلەكە بەناوی (حەیدەرمحەمەد عەلی) لەدایكبووی 1967 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری گیانی لەدەستدا و كوڕەكەشی، كە شۆفێری ماتوورسكیلەكە بووە برینداربوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە ئێستادا لە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆب ریندارەكە كراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 هاتووچۆ بەندكراوە.

هاوپەیمانییەكەی مالكی پێشنیارێكی دیكە بۆ نرخی دۆلار دەكات
پێشت هاوپەیمانییەكەی مالكی پێشنیارێكی دیكە بۆ نرخی دۆلار دەكات
هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
دواتر هاتووچۆی سلێمانی دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار