هاوپەیمانییەكەی مالكی پێشنیارێكی دیكە بۆ نرخی دۆلار دەكات



پەرلەمانتارێكی سەر بە هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، كە لەلایەن نوری مالكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت پێشنیار دەكات، به‌های 100 دۆلار بۆ 137 هه‌زار دینار كه‌مبكرێته‌وه و هاوكات نهێنی بەرزكردنەوەی دۆلار دەخاتە ئەستۆی باڵیۆزی ئەمریكا.

حه‌یده‌ر ئه‌للامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندووە، “ئه‌لینا ڕۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق فشاری خستۆ‌ته ‌سه‌ر حكومه‌ت، بۆئه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌رزبكاته‌وه‌.

دەشڵێت: “به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو لە بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار و خراپ بوونی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەرزبونەوەی بەهای دۆلار سەرلێشێواوی لەبازاڕەكان دروستكردوە، بۆیە پێویستە قۆناغ بەقۆناغ بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار كەمبكرێتەوە و تا 100 دۆلار دەگاتە 137 هەزار دیناری عێراقی”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە دوو مانگی ڕابردوودا و لەسەرەتای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سۆدانی، لای خۆیەوە مستەفا كازمی پڕۆژەیەكی پێشكەش كرد بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەجۆرێك 100 دۆلار بكرێتە 137 هەزار و 500 دینار.

دوایین بەشەخۆراكی ئەمساڵ دابەش دەكرێت
پێشت دوایین بەشەخۆراكی ئەمساڵ دابەش دەكرێت
گەرمیان؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا باوكێك گیانی لە دەستداو كوڕەكەشی بریندارە
دواتر گەرمیان؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا باوكێك گیانی لە دەستداو كوڕەكەشی بریندارە
ەیوەندیدار